روونكردنەوەی دەستەی گەشت و گوزار لەبارەی زیادكردنی باج لە ریستۆرانت و هۆتێلەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی دەستەی گشتی گەشت و گوزاری هەرێم دەڵێت، بڕیاری زیادكردنی باج لە خواردنگە و رێستۆرانت و هۆتێلە چوار ئەستێرە و پێنج ئەستێرەكان لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە و لە دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكانە، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت ئەو بڕیارە نایاساییە و قورسایی دەخاتە سەر ژیانی هاووڵاتیان.

نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشت و گوزاری هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: زیادكردنی باج لە ریستۆرانت و هۆتێلە چوارئەستێرە و پێنج ئەستێرەكان لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە و ئەو بڕیارە لەلایەن وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان دراوە.

وتەبێژی دەستەی گشتی گەشت و گوزار وتی: نە پرس بە ئێمە كراوە و نە ئاگادارین لەو بڕیارە، بەڵام رەنگە حكومەت بە مەبەستی زیادكردنی داهات ئەو بڕیارەی دابێت.

روونیشیكردەوە، ئەوان باج لە رێستۆرانت و هۆتێل و شوێنەگەشتیارییەكان وەرناگرن تەنها رسومات وەردەگرن.
لای خۆیەوە عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بەبێ بوونی‌ پاڵپشتی‌ یاسایی‌، حكومەت بڕیاریداوە ڕاستەوخۆ بڕێك پارە لەسەر پسوڵەی‌ خواردنی‌ هاووڵاتیان وەرگرێت لە چێشتخانەكان، وەرگرتنی‌ ئەم باجە نایاساییە، هەروەها بە زیانیش بۆ دۆخی‌ ئابوری‌ بازاڕ لە هەرێم دەشكێتەوە، ئەمە بێجگە لەوەی‌ دەبێتە هۆی‌ وەرگرتنی‌ دوو جاری‌ باج، جارێك بەناوی‌ باجی‌ دەرامەت لە قازانج بە شێوەی‌ ساڵانەو جارێكیش ڕاستەوخۆ لە هاووڵاتیان.

عومەر گوڵپی، باسەكە ئەوە نیە ئەو چێشتخانانە چەند ئەستێرەن ‌و كێ لەوێ خواردن ئەخوات، باسەكە سیستمی‌ خراپ‌ و كاری‌ نایاسایی‌ و بیر نەكردنەوەی دروستە بە ئاراستەی‌ چاككردنی‌ ژیانی‌ خەڵك، هەر ئەو سیاسەتە هەڵەیەیە بووەتە هۆی بەشێك لە گرانی بازاڕ لە هەموو ڕوویەكەوە، پاشان ئەگەر ئەو باج‌و سەرانەو خەراجەی‌ حكومەت وەریدەگرێت‌و زیادی‌ دەكات بۆ باشكردنی‌ ژیانی‌ خەڵكە ئەوە ئاساییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا