شەقامێكی سەرەكی سلێمانی دادەخرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا داوا لە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و شۆفیران دەكات، بەهۆی كاركردنی بەردەوام لە (یەكتربڕی باخی بەختیاریی)، لە بەیانی ڕۆژی سێ شەممەوە بەو شەقامەدا هاتووچۆ نەكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و شۆفیران دەكاتەوە، كە بەهۆی كاركردنی بەردەوام لە (یەكتربڕی باخی بەختیاریی)، لە بەیانی ڕۆژی (سێ شەممە) كە دەكاتە ڕێكەوتی 24_1_2023 لە كاتژمێر 9:30 خولەكی سەرلە بەیانییەوە، شەقامی سەرەكیی ”سلێمانی-تاسلوجە” بە ئاڕاستەی هاتن بەرەو ناو شاری سلێمانی دادەخرێت، وە شەقامی لاوەكیی تەنیشتی ئامادەكراوە و كراوە دەبێت، بۆ بەكارهێنانی لەلایەن شۆفێران و هاووڵاتیانەوە.

ئەوەشهاتووە، داواكارین لە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی، هاوكارمانبن، بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییە، كە خزمەتێكی گەورە بە شاری سلێمانی و شۆفێران دەگەیەنێت، لە ڕووی كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆو قەرەباڵغی زۆری شەقامەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا