شەپۆلێكی دیكەی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەپۆلێكی دیكەی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە و لە دوو ڕۆژی داهاتووشدا خۆڵبارینەكە زیاتر دەبێت.

كەشناسیی عێراق بڵاویكردەوە، لەمڕۆوە شەپۆلی خۆڵبارین ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەگرێتەوە، ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەش خۆڵبارینەكە زیاتر دەبێت، پێشبینیكەرانی كەشوهەواش ڕێنمایی خەڵك دەكەن كە گەشتەكانیان دوابخەن.

لە هەفتەی ڕابردووشدا، بەهۆی خۆڵبارینێكی بەهێزەوە كە زۆرینەی ناوچەكانی عێراقی گرتەوە، یەكەم حاڵەتی گیان لە دەستدان لە “بەغداد” تۆماركرا و زیاتر لە پێنج هەزار كەسیش لە پارێزگا جیاوازەكانی عێراقەوە بەهۆی تەنگەنەفەسی، ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا