چەند رێگەیەك بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە دەخرێتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

راوێژكارێكی كازمی ئاشكرای دەكات، دەكرێت لە رێگەی بەربونەوەی بەهای نەوت و كەمكردنەوەی خەرجییەكان و چاكسازیی ناوخۆییەوە كار بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە بكرێت.

مەزهەر محەمەد راوێژكاری ئابوری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بودجەی گشتی 2021 كورتهێنانی هەیەو پێویستە چەند رێگەیەكی پێویست بۆ پڕكردنەوەی بگیرێتەبەر.

وتیشی، “بەرزبوونەوەی نرخی نەوت یەكێكە لە رێگە كاریگەرەكان كە پێشبینی دەكرێت لە وەرزی هاویندا نرخەكەی تا نزیكەی 65 دۆلار بەرز ببێتەوە”.

هەروەها پێیوایە رێگەیەكی دیكە زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتە كە ئەوەش پێویستی بەرەزامەندی ئۆپیك هەیە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئێستا پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 لە پەرلەمانی عێراقە كە بڕەكەی 164 ترلیۆن دینارەو بڕی 71 ترلیۆن دینار كورتهێنانی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا