هیچ هەوڵێك نییە بۆ ئەوەی بەهای 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دیناری عێراقی بەرزبكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هیچ هەوڵێك نییە بۆئەوەی بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بۆ 150 هەزار دیناری عێراقی بەرز بكرێتەوە.

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی و ئابوری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هیچ هەوڵێك نییە بۆئەوەی حكومەت بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بۆ 150 هەزار دیناری عێراقی بەرز بكاتەوە.

وتیشی، “ئەوەی بڵاوكراوەتەوە هیچ بنەمایەكی نییە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەرزبونەوەی رێژەی ئاڵوگۆڕی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەكان، هۆكاری سەرەكی بڵاوبونەوەی پڕوپاگەندە و دەنگۆكانە، بەڵام بێ بنەمان و هیچ راستیەكیان تێدا نییە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەهۆی قەیرانی دارایی و كورتهێنانی بودجەوە میدیا عێراقییەكان باسیان لەوەكرد حكومەت دەیەوێت لەرێگەی بەرزكردنەوەی بەهای دۆلارەوە بەشێك لە كورتهێنانی بودجەی گشتی 2021 پڕبكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا