کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ داوای بەشداریی بەرفراوان لە هەڵبژاردندا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق داوا لە خەڵک دەکات کارتی دەنگدانەکانیان وەربگرنەوەو مافی هەڵبژاردنیان بەکاربهێنن .

فازڵ غەراوی، ئەندامی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ ی ئایاری ٢٠٢١، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ” مافی هەڵبژاردن، مافێکی دەستوری هەرکەسێکە پێویستە هیچ دەنگدەرێک لەدەستی نەدات و بەهۆی ئەوکەسانەی داوای بایکۆتکردنی هەڵبژاردن دەکەن”.

دەشڵێت، ” بەشداری بەرفراوان لە هەڵبژاردنەکان چارەسەرە بۆ پشتیوانی لە پاک و بێگەردی و دیموکراتیەتی پرۆسەی هەڵبژاردن و ڕوودانی گۆڕانکاری لە دەروازەی سندوقەکانی هەڵبژاردنەوە”.

ئەو ئەندامەی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەکەیدا داواش لە خەڵک دەکات  کارتی دەنگدانەکانیان وەربگرنەوەو لە ڕۆژی هەڵبژاردن ئەو کەسە هەڵبژێرن کە پێیان وایە مافەکانیان دەپارێزێت”.

هاوکات فازڵ غەراوی داواشی لە حکومەت و کۆمیسیۆنی هەڵبژرادن و لایەنە سیاسی و هێزە ئەمنیەکان کرد ئاسایشی هەڵبژاردنەکان بپارێزن  و کەشێکی ئارام بۆ دەنگدەران دروست بکەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا