پۆڵەتیك پرێس
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بە تۆمەتی كوشتنی ژنێك چوار كەس دەستگیركراون كە سیانیان برای ژنەکەن و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا.
عەلی جەمال قدووری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، ڕۆژی هەینی ڕابردوو لەبەرواری 20/11/2020، ئاگاداركراینەوە لەبونی تەرمێك لەگەڕەكی شارەوانی دووی قەزای كەلار، دوای گەشتنی هێزەكانمان دەركەوت ژنێك لە ماڵەكەیدا بەهەڵواسراوی گیانی لەدەستداوە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان وتیشی: دوای كەمتر لەدوو كاتژمێر هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان چوار تۆمەتبار دەستگیربكەن كە سێ كەسیان برای كوژراوەكەن دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباراندا دانیان نا بەتاوانەكەیاندا كەبەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتیەوە ئەوتاوانەیان ئەنجامداوە.