پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە11ی تشرینی دووەم، کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا لە سەرانسەری عێراقدا پێشبینی باران بارین دەکرێت.
کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوو ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما جێگیردەبن.
ڕوونیکردەوە، لەم هەفتەیەدا و لە ڕۆژی دووشەممە و سێشەممەدا ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و پێشبینی باران بارین لە سەرانسەری وڵاتدا دەکرێت.