پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە برێت مەکگۆرک، هەماهەنگیکاری کۆشکی سپی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
لەوبارەیەوە سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتنی برێت مەکگۆرکی بۆ هەولێر پشتڕاستکردەوە.
بڕیارە برێت مەکگۆرک و شاندی یاوەریی ئێوارەی ئەمڕۆ بگەنە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پاشان سەرکردەکانی دیکەی هەرێم کۆببنەوە.