لە سلێمانی بڕی 14.9 ملیم باران باریوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، لە سلێمانی بڕی 14.9 ملیم باران باریوە.

بەگوێرەی خشتەیەک کە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین باران لە کۆیە باریوە کە 23.5 ملیم بووە.

هاوکات، کەمترین ڕێژەی باران بارینیش لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو لە حاجی ئۆمەران بووە کە 0.2 ملیم بووە.

هەر بەگوێرەی خشتەکە، لە هەولێر 9.6 ملیم، لە کەرکوک 8.8 ملیم، لە دهۆک 2.1 ملیم و لە هەڵەبجەش 2.6 ملیم باران باریوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا