چەند پێشنیازێک لە حەلبوسییەوە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی نیشتمانی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەکردەوە، پێویستە لایەنەکان بەر لە دەستپێکردنی گفتوگۆی نیشتمانیی لەسەر کۆمەڵێک بابەت ڕێکبکەون، دیارترین بابەتیش دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە.

محەمەد حەلبوسی لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “پێویستە دانیشتنەکانی تایبەت بە گفتوگۆی نیشتمانیی داهاتوو کۆمەڵێک بابەت لەخۆبگرن کە بەبێ ڕێککەوتن لەسەر ئەوانە پڕۆسەی سیاسی بەڕێوەناچێت، لەنێویشیاندا دیاریکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لانیکەم پێش کۆتایی ئەمساڵ، هاوکات هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و دیاریکردنی حکومەتێک کە هەموو دەسەڵاتێکی هەبێت و جێی متمانە و دڵنیایی هاووڵاتیان و هێزە سیاسییەکان بێت”.

لەناو ئەو بابەتانەی حەلبوسی پێشنیاری کردووە ڕوونکردنەوەی ماددەی 76ی دەستوور و ڕەتکردنەوەی ئەو گۆڕانکارییانەیە کە بەهۆی فشارە سیاسییەکانی دوای هەڵبژاردنی 2010 بەسەر حوکمەکانی ماددەکەدا هێنراوە، هاوکات، حەلبوسی پێشنیاری جێگیرکردنی بودجەی گشتی فیدڕاڵیی و هێشتنەوە یان هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و دانانی یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی بەپێی ماددەی 92ی دەستور دەخاتەڕوو.

هەر لە درێژەی نوسراوەکەیدا حەلبوسی ئاماژەی بەوەکردووە، “پێویستە وەزارەتی ناوخۆ ئەمنییەتی سەرجەم شارەکانی عێراق بپارێزێت و خۆی ئەرکی بڵاوەپێکردنی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان بگرێتەئەستۆ، بەدەر لەوە پێویستە ئەو هێزانەی دەمێننەوە لە شوێنی ئاسایی خۆیان و لە سەربازگەکانی مەشق و ئەو شوێنانەی لەلایەن فەرماندەییە سەربازی و ئەمنییەکانەوە بۆیان دیاریکراوە، بمێننەوە”.

لە کۆتایی قسەکانیشیدا داوایکرد، “پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی ڕێککەوتنی ئاشکرای گەل ڕێکبخرێنەوە تا ئەوکاتەی یاسای نەوت و غاز جێگیر دەکرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا