نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 54 سەنت بەراورد بە رۆژی هەینی بەرزبوەوەو بە 86 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت بەمشێوەیەش نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا درێژەیدا بە بەرزبوونەوەكانی حەوت هەفتەی رابردووی خۆی، لە دوای ئەوەی كە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە رایگەیاند، خواست بۆ نەوت زیاتر دەبێت لە بڕی خستنەڕووی ئەو بەرهەمە ستراتیژییە.

نرخی نەوتی دەریای سووكی تەكساسی ئەمریكاش 37 سەنت بەرزبووەوە و بە 83 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا رایگەیاند، خواست بۆ بەكارهێنانی نەوت لەسەر ئاستی جیهاندا بەرزدەبێتەوە بۆ 103 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە و تەنانەت دەتوانێت لەم مانگەدا ئەو ئاستەش تێپەڕێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا