سەرۆکی پێشووی هەواڵگری ئیسرائیل: لە دڵی ئێرانمان دا

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل “مۆساد” ڕایگەیاند، لەو پێنج ساڵەی ئەو سەرۆکی ئەو دەزگا ئەمنیەی وڵاتەکەی بووە توانیویانە لە دڵی بەرژەوەندییەکانی ئێران بدەن.

یوسی کۆهین، سەرۆکی دەزگای مۆساد لە مەراسیمێکدا کە بۆ ماڵئاواییکردن لە پۆستەکەی بۆی ڕێکخرابوو وتی، ” ئێمە دڵی ئێرانی دوژمنمان پێکا، بەردەوام کارمان کرد لەسەر کۆکردنەوەی زانیاری و ئاشکرا کردنی نهێنییەکانی، سەرکەوتین بەسەر باوەڕبەخۆبوون و خۆبەزلزانی ئێراندا”.

کۆهین وتیشی، ” پرۆگرامە ئەتۆمییە سەربازییەکەی ئێران بۆ هەموو جیهان ئاشکرا بوو، پلانەکانی و هەوڵەکانی ئێران بۆ پاراستنی کەرتە ئەتۆمییە سەربازییەکەی و درۆکانی ئاشکرا بوو”.

سەرۆکی پێشووی هەواڵگری ئیسرائیل هەروەها ئەوەشی وت ” ناتوانم بە وردەکاری پێتان بڵێم کە چیمان کرد و چۆن کارمان کرد بۆ دژایەتی کردنی ڕژێمی ئایەتوڵادا کە هەڕەشەی لەناوبردنمانی دەکرد”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا