كەشتییەكەی نۆكەندی سویس قەیران دروست دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
ئاژانسی گەردوونی ئەوروپا چەند وێنەیەكی بڵاویكردووەتەوە، كە تایبەتە بەو كەشتییەی چەند رۆژێكە لەنۆكەندی سویس گیریخواردووە.

كەشتییەكەی ناوی “ئیفرگرین”ەو لەناوەندی نۆكەندی سویس گیریخواردووە، كە بەهۆیەوە چەندین كەشتی بارهەڵگر لەنۆكەندەكە لەجوڵە وەستاون.

بەپێی ئەو وێنانەی ئاژانسی گەردوونی ئەوروپا بڵاویكردووەتەوە، ژمارەی كەشتییەكان بەهۆی نەبوونی جوڵەوە زیاد بووەو ئاژانسەكەش، ئەوەی بەقەیران ناوبردووە.

هەروەها ئاژانسەكە راشیگەیاندووە، دەریای سور رێژەیەكی كەم كەشتی دەتوانێت لەنگەر بگرێت تێداو ئەگەر كێشەی كەشتییەكە چارەسەر نەكرێت، قەیرانەكە زیاتر دەبێت.

نۆكەندی سویس، دەكەوێتە نێوان هەردوو دەریای سپی ناوەڕاست‌و دەریای سور، كە رێگەی بازرگانی نێوان وڵاتانی رۆژهەڵات‌و رۆژئاوای جیهانە، بەتایبەتی چین‌و وڵاتانی ئەوروپا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا