ئەو تاوانەی دوای 15 ساڵ یەكلاكرایەوە

پۆڵەتیك پرێس:
دادگای نێودەوڵەتی تایبەت بەدۆسیەی كوژرانی رەفیق حەریری سەرۆك وەزیرانی پێشووتری لوبنان، سەلیم عەیاشی بەرپرس لەحیزبوڵڵای لوبنانی تاوانبار بەوەی بەرپرسە لە كوژرانی ناوبراو.

دادگای نێودەوڵەتی تایبەت بە دۆسیەكە رۆژی 18ی شوبات رایگەیاند، بەڵگەمان هەیە سەلیم عەیاش بەشداربووە لەرووداوی كوژرانی حەریری، دڵنیاشی كردەوە، “عەیاش تاوانبارە بە هەر تۆمەتێك، كە دراوەتەپاڵی.”

 

بەڵگەمان هەیە سەلیم عەیاش بەشداربووە لەرووداوی كوژرانی حەریری، دڵنیاشی كردەوە، “عەیاش تاوانبارە بە هەر تۆمەتێك، كە دراوەتەپاڵی.”

 

رەفیق حەریری سەرۆك وەزیرانی پێشووی لوبنان، یەكێك بوو لە سەرمایەدارەكانی جیهانی عەرەبی، كە جێپەنجەیەكی گەورەی هەبوو لەشۆڕشی عمرانی لوبنان لەدوای كۆتاییهاتنی شەڕی ناوخۆیی وڵاتەكە، رووداوی كوژرانەكەشی هەرایەكی زۆری لە لوبنان بەتایبەتی و وڵاتانی دیكەی عەرەبی بەگشتی دروست كرد، كە بووە هۆی ئەوەی قەیرانی سیاسی لەنێوان حیزبەكانی لوبنان و بەتایبەتیش لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و شوێنكەوتوانی حەریری بهێنێتە ئاراوە.

رەفیق حەریری كێیە؟
رەفیق بەهادین حەریری لەسیدای باشووری لوبنان ساڵی ١٩٤٤ لەدایكبووە، باوكی جوتیار بووە لەیەكێك لە كێڵگەكانی لوبنان، لە ساڵی ١٩٦٤ قۆناغی ناوەندی گشتی تەواوكردووە، دواتر لە زانكۆی بەیروتی عەرەبی ژمێریاری خوێندووە، لەو ماوەیەدا پەیوەندی بەجوڵانەوەی نەتەوەیی عەرەبەوە كردووە، كە جوڵانەوەکە سەر بە بەرەی رزگاری فەڵەستین بووە.

حەریری بەر لەوەی خوێندنەكەی تەواوبكات، لە ساڵی ١٩٦٥ چووەتە سعودییە و لەوێ ژیاوە، پاشان لە یەكێك لە قوتابخانەكانی جەددە وەك مامۆستای بیركاری كاری كردووە، دواتریش لەكۆمپانیایەكی ئەندازیاری وەك ژمێریار كاری كردووە، دوا بە دوای ئەوەی كەمێك سامانی پێكەوەناوە كۆمپانیایەكی تایبەت بەخۆی لەبواری بەڵێندەرایەتی لە ساڵی ١٩٦٩ دامەزراندووە، كە دواتر و لە ساڵانی حەفتاكان بووە یەكێك لەگەورەترین كۆمپانیاكانی سعودییە.

 

دوا بە دوای ئەوەی كەمێك سامانی پێكەوەناوە كۆمپانیایەكی تایبەت بەخۆی لەبواری بەڵێندەرایەتی لە ساڵی ١٩٦٩ دامەزراندووە

 

حەریری بەهۆی ناو و ناوبانگە باشەكەیەوە، لە ساڵی ١٩٧٨ بووە خاوەنی ناسنامەی سعودی، لە سەرەتای هەشتاكانیشدا، بووە بەیەكێك لە دەوڵەمەندترین پیاوەكانی جیهان بەجۆرێك، ناوی لە ١٠٠ دەوڵەمەندترین پیاوانی جیهاندا بوو.

رەفیق حەریری لەگەڵ نیزال بستانی بە رەچەڵەك عێراقی هاوسەرگیری كردو بوونە خاوەنی سێ منداڵ، بە ناوەكانی بەهادین و سەعدەدین، كە پێشتر سەرۆك وەزیران بوو، لەگەڵ حسامەدین، كە لە ساڵی ١٩٩١ لە رووداوێكدا گیانی لەدەستدا،

لەدوای جیابوونەوە لە نیزال، هاوسەرگیری لەگەڵ نازك عەودە كرد و بوونە خاوەنی سێ منداڵ بە ناوەكانی ئەیمەن، فەهد و هند حەریری.

حەریری لە ساڵی ١٩٩٢ هەتا ١٩٩٨ وەك سەرۆك وەزیران لەحكومەتی لوبنان دامەزرا، زۆرێك لە دانیشتوانی لوبنان بەگەرمی پێشوازیان لەم هەواڵە كرد بەجۆرێك، دراوی لوبنانی بەڕیژەی ٪١٥ گەشەیسەند و بەرزبووەوە، ئابووری لوبنانیش بەشێوەیەكی بەرچاو بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوەبینی ئەمەش لەدوای ئەوەی فەرمانی دەركرد بەكەمكردنەوەی باج بەڕێژەی ٪١٠ بۆ سەر خەڵكی، دواتر ملیارەها دۆلاری بۆ دووبارە بنیادنانەوەی لوبنان تەرخان كرد، كە شەڕی ناوخۆ وێرانی كردبوو، هەروەها لەژێر ناوی “هۆرایزن ٢٠٠٠” پلانی بنیادنانەوەی وڵاتەكەی دەستپێكرد.

 

رەفیق حەریری لەگەڵ نیزال بستانی بە رەچەڵەك عێراقی هاوسەرگیری كردو بوونە خاوەنی سێ منداڵ، بە ناوەكانی بەهادین و سەعدەدین

 

لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٤، حەریری دووبارە پۆستی سەرۆك وەزیرانی وەرگرت، لەو ماوەیەشدا، لوبنان رووبەرووی زۆرێك لەكێشە ئابوورییەكان بووەوە، كە بووە هۆی ئەوەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی نێودەوڵەتی فشاری زیاتر بخەنە سەر حكومەتی بەیروت، ئەوەش وایكرد، حەریری پەیمانیدا بیرۆكراسی كەمبكاتەوە، دواتر لێكتێنەگەیشتن لەنێوان ئەمیل لەحود سەرۆكی پێشووی لوبنان و حەریریدا دروست بوو، وایكرد لە ساڵی ٢٠٠٤ داوای دەستلەكاركێشانەوە لەپۆستەكەی بكات.

دواتر هەر بەهۆی ئاڵۆزییەكانی لوبنان لە رۆژی ١٤ی مانگی دووی ٢٠٠٥، بەهۆی تەقینەوەی بارهەڵگرێكی مینڕێژكراو بەبڕی هەزار و ٨٠٠ كیلۆگرام مین، لەناو ئۆتۆمبیلەكەی خۆیدا و لەكاتی تێپەڕبوونیدا لەنزیك بارهەڵگرەكە، گیانی لەدەستدا.

كوژرانی حەریری، توڕەبوونی لوبنانییەكانی بەدوای خۆیدا هێنا، زۆرێك لە بیر و بۆچوونەكان بەرپرسیاری كوژرانەكەیان خستەپاڵ سوریا بەهۆی ئەو ناكۆكییانەی بەر لەدەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستی سەرۆك وەزیران لەگەڵ سوریادا هەیبوو، دواتریش ئەمریكا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بەرابەرایەتی دێتلیڤ مێلیس پێكهێنا بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە، لە ئەنجامەكانی لێكۆڵینەوەكەشدا ئاماژەیان بەوەكرد، “ئەگەری تێوەگلانی سوریا و هەندێك لەئەندامانی ئەمنی لوبنانی هەیە”، بەڵام دوای 15 ساڵ لەڕووداوەكە دادگای لاهای پرسەكەی یەكلاكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا