وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کرێی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرای بۆ ئەمساڵ دیاریکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، کرێی ساڵانەی خوێندنی باڵای لە زانکۆ ئەهلیەکان، زانکۆ و پەیمانگاکانی ئێواران دیاریکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە29ی ئاب، حەیدەر عەبودی، وتەبێژی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشکرایکرد، وەزارەتەکەیان کرێی ساڵی 2023-2024 بۆ ئەو خوێندکارانە دیاریکرد کە بە پارە دەخوێنن، بەتایبەتی ئەوانەی ساڵی ڕابردوو بەردەوام بوون لە خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ پسپۆرییە مرۆیی و زانستییەکان.

ئاماژەی بەوەکرد، بڕە پارەی خوێندنی مرۆیی بۆ بڕوانامەی دبلۆمی باڵا دوو ملیۆن و 250 هەزار دینارە، بۆ ماستەر سێ ملیۆن دینار و بۆ دکتۆرا سێ ملیۆن و 750 هەزار دینارە.

هاوکات، کرێی خوێندنی زانستی بۆ بڕوانامەی باڵا سێ ملیۆن دینارە، بۆ ماستەر سێ ملیۆن 750 هەزار و بۆ دکتۆرا چوار ملیۆن و 500 هەزار دینارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا