كۆی داهاتی چوار مانگی رابردووی عێراق ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی عێراق، داهاتی هەژمارەكانی لە مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ تاوەكو مانگی نیسان بڵاوكردەوە، كە تێیدا هاتووە كۆی داهات لەو چوار مانگەدا زیاتر لە 36 ترلیۆن دینار بووە.

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویكردەوە، لە چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵ، نەوت بەشێكی زۆری لە داهاتی بودجەی پێكهێناوە، بە جۆرێك زیاتر 95.5% ی كۆی داهات بووە.

بە گوێرەی داتاكانی وەزارەتی دارایی عێراق، كۆی داهاتی كۆكراوە لەو ماوەیەدا زیاتر 36 ترلیۆن و 153 ملیار و 969 ملیۆن دۆلار دینار بووە.

هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، زۆرترین داهاتی بودجەی گشتی عێراق پشتی بە هەناردەكردنی نەوت بەستووە، كە لە رۆژێكدا دەبێت سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە بكات بە 400 هەزار بەرمیلەكەی هەرێمی كوردستانیشەوە، كە نرخی بەرمیلێك نەوت بە 70 دۆلار خەمڵێندراوە. هەروەها بەهای 100 دۆلاریش بە 130 هەزار دینار جێگیركراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا