پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان نزمدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکانیش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە دوێنێ.

هاوکات، سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل پەیدابوونی پەڵە هەوری جیاجیا و پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 16 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی و سۆران دەبێت کە 10 پلەی سیلیزییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا