وەزیری ئەمنی ئیران: پلانێکی تەقینەوەمان پوچەڵکردەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری ئەمنی ئێران ڕایگەیاند، “پلانی هێرشێکمان پوچەڵکردووەتە کە دانرابوو بۆ تەقاندنەوەی یەکێک لە بنکە پیشەسازییەکانی بواری ئاسمانی لە ئەسفەهان”.

ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئەمنی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشکرایکرد، پلانێکمان هەڵوەشاندووەتەوە کە لەماوەی ئەو “ئاژاوەگێڕییانەی” لە ئێران بەڕێوەدەچێت دانراوە بۆ تەقاندنەوەی یەکێک لە بنکە پیشەسازییە ئاسمانییەکانی ئەسفەهان.

لەبارەی دۆخی ئێستای ئێرانیشەوە ئەوەی خستەڕوو، “بەگوێرەی دوایین ئامارەکان نزیکەی 100 ئەندامی سەر بە گروپە مونافیقەکان و زیاتر لە 150 ئەندامی سەربە کۆمەڵە تیرۆرستییەکان دەستگیرکراون”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا