فەڕەنسا بیر لە کشاندنەوەی بەشێک لە هێزەکانی دەکات لە نەیجەر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دوای کودەتا سەربازییەکەی نەیجەر لە کۆتایی مانگی تەممووزی رابردووەوە، بارودۆخی ئەمنی دیپلۆماتکار و سەربازە فەرەنسییەکان کەوتووەتە مەترسیەوە و فەڕەنساش بیر لە کشاندنەوەی بەشێک لە هێزەکانی دەکات لەو وڵاتە.

فەڕەنسا نزیکەی 1500 سەربازی لەو وڵاتەی ناوەڕاستی ئەفریقادا هەیە و بەسەر سێ بنکەی جیاوازدا دابەشبوون. پاش سەرکەوتنی کودەتاچییەکانی ئەو وڵاتە، بەفەرمی داوا لە فەڕەنسا کرا کە هەموو سەرباز و دیپلۆماتکارەکانی لە نەیجەر بکشێنێتەوە، بەڵام فەڕەنسا رەتیکردەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی لو مۆندی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا بەرپرسانی پاریس، بیر لە کشاندنەوەی بەشێک لەو هێزانە دەکەنەوە کە لە نەیجەر جێگیرکراون.

فەرەنسا گفتوگۆکانی لەگەڵ سوپای نەیجەر دەستپێکردووە بۆ کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لەو وڵاتە کە دەکەوێتە ناوچەی ساحل، ئەمەش دوای مانگێک لە ئیدانەکردنی رێککەوتننامەکانی هاوکاری سەربازیی نێوان هەردوو وڵات لەلایەن ئەنجومەنی سەربازی دەسەڵاتدارەوە، کە لایەنی کودەتاکاری وڵاتی نەیجەرە و فەڕەنسا تۆمەتبار دەکات بە هاوکاریکردن و پشتیوانیکردنی محەمەد بازوم، سەرۆکی لەکارلادراوی ئەو وڵاتە.

لە کاتێکدا ژمارەی سەربازانی بەشداربوو و مەرجەکانی ئەم ڕۆشتنە بە فەرمی دیاری نەکراوە، بەڵام بەپێی راپۆرتەکەی رۆژنامەی لو مۆند، پرۆسەکە جدییە و هەوڵی بۆ دەدرێت.

ئەم راگەیاندنە پاش ئەوە هات، کە دەسەڵاتدارانی پاریس رەتیانکردەوە پاش کودەتاکەی نەیجەر ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن و شەرعیەتیان نەدا بە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی سەربازی نەیجەر، کە دەسەڵاتی تەواوەتی وڵاتی گرتە دەست لە رێگەی کودەتاوە

پاریس هەروەها کشاندندەوەی باڵیۆز سیلڤاین ئیتی بۆ فەڕەنسا رەتکردەوە، بەڵکو داوای گەڕانەوەی محەمەد بازومی سەرۆک کۆماری کرد بۆ دەسەڵات، کە تا ئێستاش لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندیدایە.

لە دوای کودەتا سەربازییەکەی 26ی تەمموزەوە، لایەنگرانی دژ بە پاریس لەو وڵاتە لە زیادبووندان داوا دەکەن هەرچی زووە فەڕەنسا وەڵاتەکەیان جێبێڵێت. ئەنجوومەنی سەربازی نەیجەر سوپای فەڕەنسا تۆمەتبار دەکات بەوەی هانی کۆمەڵگەی دەوڵەتانی رۆژئاوای ئەفریقا دەدا بۆ دەستوەردانی سەربازی بە مەبەستی گەڕاندنەوەی دەسەڵات بۆ محەمەد بازوم، سەرۆکی لەکارلادراوی وڵاتی نەیجەر

پەیوەندییەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی دەسەڵاتدار و فەرەنسا بەشێوەیەکی بەرچاو تێکچووە. هەفتەی رابردوو سوپای نەیجەر مۆڵەتی دوو رۆژیان بە باڵیۆزی فەرەنسا دا بۆ ئەوەی وڵات بەجێبهێڵێت، هەروەها هەموو پاێزبەندییەکی دیپلۆماتی لەسەر هەڵگرت پاش تەواوبوونی ئەو مۆڵەتەی کە بۆ باڵیۆزی فەڕەنسا لەو وڵاتە داندرابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا