کازمی: هەندێک گروپ دەنگدەران بە لاڕێدا دەبەن

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، سەرپەرشتی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەکەن.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەرپەرشتی جێبەجێکردنی یەکەم ڕاهێنانە ئەمنیە تایبەتەکان دەکات بۆ هەڵبژاردن لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا.

کازمی جەختی لەوە کردەوە، حکومەت هەموو جۆرە پشتیوانیەکی پێشکەش بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و هەموو لیژنە ئەمنیەکان کردووە، کە بۆ پراستنی هەڵبژاردن دانراون، داوای کرد سود لە هەڵەکانی ڕابردوو وەربگر، چونکە ئەم هەڵبژاردنە لە مێژووی عێراقدا گرنگە، جەختی لەوەش کردەوە کار لەسەر گەڕانەوەی هەیبەت بۆ دەوڵەت بکەن، بە جێبەجێکردنی یاسا و ڕێگرتن لە هەر زیادەڕەویەک لە ژێر هەر ناونیشانێکدا بێت، وتی پاراستنی هەڵبژاردن ئاستی بەرزبوونەوەی دەوڵەت نیشان دەدات.

کازمی وتیشی هەندێک گروپ هەن، هەوڵ دەدەن دەنگدەرەکان بەلاڕێدا بەرن کاریگەری لەسەر بڕیارەکەی دروست بکەن بۆ ئەوەی بە زۆر دەنگ بدات بە لایەنێکی دیاریکراو، ئەمەش پێچەوانەی یاسای دەوڵەتە، پێویستە دۆخی ئەمنی یەکلاکەرەوەبێت بۆ ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا