قائیمقامیەتی هەڵەبجە ئامادەكاری بۆ مانگی رەمەزان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە رێنمایی تایبەتی بەو مانگە بڵاوكردەوە، داواش لە هاووڵاتیان دەكات لە بینینی هەر دیاردەیەكی نامۆ دەست بەجێ پەیوەندی بكەن بە لیژنەكانیانەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22_3_2023 لە دیوانی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان بەسەرپەرشتی نوخشە ناسیح قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە و ئامادەبوونی دام و دەزگا حكومییەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو، كە تێیدا جێبەجێكردنی رێنمایەكانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی جەختی لێ كرایەوە لە هەمان كاتدا چەند بڕیار و رێنماییەك دەركران لەوانەش:

_هێنانی خواردنی خراپ و ساغ كردنەوەی قەدەغەیە.

_ لە بازگەكان پشكنین بۆ خۆراك ئەنجام دەدرێت.

_ مزگەوتەكان لە رێگەی تیمی ئەوقاف و یەكێتی زانایان و تەندروستی هۆشیاری تەندروستی بدەن بە مزگەوت و شوێنە گشتیەكان.

_ لیژنە هاوبەشەكان سەردان و پشكنینەكانیان زیاد بكەن بۆ ناوبازار، سەرتاشخانە، مەلەوانگە، چێشتخانە، نانەوا، كارگەی شیرەمەنیەكان، مزگەوتەكان.

_ فرۆشیارەكان نرخ هەڵبواسن هەر كەسێك نرخ گران بكات یان سەرپێچی بكات رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

_ هەر چێشتخانەو كافتریاو خواردنگەیەك مۆڵەتی كاركردنی وەرگرتووە لە قائیمقامیەت دەبێت بەپێی ئەو مەرجانەبێت كە لیژنە هاوبەشەكان دیاری كردوە بە پێچەوانەوە دادەخرێت.

_ دیاردەی سواڵكردن یاخود پارە كۆكردنەوە لە مزگەوتەكان قەدەغەیە، لەكاتی بوونی دیاردەی لەو جۆرە پەیوەندی بكەن بە ژمارە( 104 ) وە بۆ كۆرەك ( 500) J.C.C.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا