لە موسڵ ئێسک و پروسکی هەشت کەس دەدۆزرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دوو ناوچەی موسڵ ئێسک و پروسکی هەشت کەس دۆزرایەوە کە کەوتبوونە ژێر داروپەردووی بۆردومانەکانی شەڕی داعش.

لەوبارەیەوە ئەمڕۆ هەینی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی موسڵ ڕایگەیاند، “تا ئێستا نازانرێت ئەو هەشت کەسە چەکداری داعش بوون یان کەسانی مەدەنی”.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئێسک و پروسکەکان لە هەردوو ناوچەی شەعارین و مەیدان لە موسڵ دۆزراونتەوە و دەرهێندراونەتەوە و نێردراون بۆ پزیشکی داد تا پشکنینیان بۆ بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا