وەزیری ناوخۆ: كارەكانی پەكەكە دەستدرێژییە بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری ناوخۆی هەرێم ئەوەی لە دەروازەی پێشخابور روویدا دەستدرێژییەكی روونی پەكەكەیە بۆسەر هەرێمی كوردستان.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی روداوەكەی دەروازەی سنوری پێشخابور لەنێوان باشور و رۆژئاوای كوردستان، لەو روداوەدا 100 بۆ 200 كەسێك هەوڵیاندا بە توندوتیژی سنور ببەزێنن بە دارو بەرد هێرشیان كردە سەر خاڵە سنورییەكانی ئەوان و دەیانویست بە زۆر بپەڕنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو رەفتارە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لەنێوان دوو وڵات و دوو هەرێم و دوو لایەن كە لە دوو سنووری جیا دەژین دەستدرێژییەكی روونە بۆسەر هەرێمی كوردستان.

ئەوەشدەخاتەڕوو، بەڵام سەرەڕای ئەو پەلامارەی ئەوان دامەزراوەكانیان زۆر بە رێكوپێكی مامەڵەیان لەگەڵ كردون.

وتیشی، “هیوادارین عەقڵ زاڵبێت بەسەر رەفتاری پەكەكەدا و سنورێك بۆ ئەوجۆرە رەفتارانەیان دابنرێت”.

ئێوارەی 15ی ئەم مانگە لە دەروازەی پێشخابوو پێكدادان لە نێوان بەشێك لە كوردانی رۆژئاواو هێزە ئەمنییەكانی هەرێم روویداو بەهۆیەوە لە هەردولا ژمارەیەك برینداری لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا