كۆسرەت رەسوڵ عەلی: حزبی سۆسیالیست حزبێكی تێكۆشەرە و بەشێكە لە مێژووی گەلەكەمان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆسرەت رەسول عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، برووسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كردووە بەبۆنەی 45 ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەیان.

لە پیرۆزباییەكەدا هاتووە: حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لەماوەی 45 ساڵ تەمەنی خۆیدا، وەك یەكێك لە حزبە تێكۆشەرەكانی كوردستان لە خەباتی چەكداری لە شاخ و لەدوای راپەرینی لە حوكمڕانی وەك حزبێكی تێكۆشەرو خاوەن هەڵوێست رۆڵی دیارو بەرچاوی هەبووەو بەشێكە لەو مێژووەی گەلەكەمان.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، ئومێد دەكەم هەموومان لەهێزو لایەنە سیاسییەكان دەست لەناو دەست هەوڵبدەین بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان و خزمەتكردنی زیاتر.

دەقی بروسكەكە..

برای بەڕێزم: كاك محەمەدی حاجی مەحمود- سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
بۆ چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان، حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی جەنابت و لەرێگای جەنابتەوە ئاراستەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و دۆست و لایەنگرانتان دەكەم و دەخوازم هەمیشە سەركەوتوو بن.

حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لەماوەی 45 ساڵ تەمەنی خۆیدا، وەك یەكێك لە حزبە تێكۆشەرەكانی كوردستان لە خەباتی چەكداری لە شاخ و لەدوای راپەرینی لە حوكمڕانی وەك حزبێكی تێكۆشەرو خاوەن هەڵوێست رۆڵی دیارو بەرچاوی هەبووەو بەشێكە لەو مێژووەی گەلەكەمان.

ئەم یادەو ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەتاب بە دەرفەت دەزانم جەخت لە بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانمان بكەینەوە لەپێناو دۆزی رەوای گەلەكەمان و خزمەتكردنی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

دووبارە پیرۆزبایی لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان دەكەم و ئومێد دەكەم هەموومان لەهێزو لایەنە سیاسییەكان دەست لەناو دەست هەوڵبدەین بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان و خزمەتكردنی زیاتر.

كۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا