پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئه‌ندامێكى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه، هیچ كێشه‌و ئاڵۆزییه‌ك له گوڵه‌خانه روویدابێت و جه‌ختده‌كاته‌وه ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى كراون، په‌یوه‌ندى به‌ناوخۆى پارته‌كه‌یانه‌وه‌هه‌یه. باس له‌وه‌ش ده‌كات چه‌ند كه‌سێك ئه‌مڕۆ له پۆستى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان دانراون.
فایه‌ق مه‌هدى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هیچ ئاڵۆزییه‌ك دروست نه‌بووه و هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بووه به‌ڵام له سۆشیال میدیاوه ئه‌وه باسكراوه، ئه‌وه‌ى بڵاوبووه‌ته‌وه هێزى حه‌فتاو هه‌شتا هاتوونه‌ته گوڵه‌خانه راست نیه، وه هیچ هێزێكى ئه‌منى نه‌هاتوونه‌ته گوڵه‌خانه، ره‌نگه ده‌وریاتى خۆیان هه‌بێت و هاتبێتنه ئه‌م ناوچه‌یه، ئه‌و هێزه‌ى لێره‌بووه ته‌نها هێزى حزبى سۆسیالیسته‌و پاسه‌وانى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستانه.
فایه‌ق مه‌هدى وتى: ئه‌م به‌یانییه‌ش كه ده‌نگۆى هاتنى هێز بڵاوبووه‌ته‌وه كۆمه‌ڵێك له دۆست و كه‌سایه‌تى و لایه‌نگرانى حزبه هاتوون بۆئه‌وه‌ى بزانن بنه‌ماى كێشه‌كه چییه.
وتیشى: له‌ناو حزبدا هیچ كێشه‌یه‌ك نییه كۆمه‌ڵێك بڕیارى حزبى هه‌یه وه‌كو لادان و گۆڕین و دانان، ئه‌وه‌ش شتێكى ئاسایى ناوخۆى حزبه وه‌كو هه‌موو حزبێكى دیكه، به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه‌ى كێشه هه‌بێت هیچ كێشه‌یه‌ك نیه‌و ته‌قه‌ش نه‌كراوه.
باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌و بڕیارانه‌ى دراون بڕیارى تاكه‌كه‌سى نیه له كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستاندا دراون، حزبیش مافى خۆیه‌تى و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه گۆڕانكارى بكات.
جه‌ختیشى كرده‌وه، هیچ بڕیارێك بۆ لادانى عه‌بدوڵاى حاجى مه‌حمود وه‌كو جێگرى سه‌رۆكى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان نه‌دراوه و له پۆسته‌كه‌ى خۆیدایه، ئه‌و هه‌واڵانه‌ش راست نین، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود گوڵه‌خانه‌ى جێهێشتبێت، به‌ڵكو ئه‌و هه‌ر له گوڵه‌خانه‌یه‌و وه‌كو كارى رۆژانه‌ى پێشوازى له میوانه‌كان ده‌كات.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارى كراون، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ى كردووه كۆمه‌ڵێك هه‌ڤاڵ بوون به ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى.