ئەردۆغان: مووچەی فەرمانبەران زیاد دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆككۆماری توركیا رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەران 45٪ زیاد دەكەن، ئەوەش بەر لە پێنج رۆژ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆكایەتیی ئەو وڵاتە دێت.

رۆژی سێشەممە،9_5_2023 ماڵپەڕی فەرمیی حكومەتی توركیا لەسەر زاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە بڵاویكردەوە، مووچەی فەرمانبەران بە رێژەی 45٪ زیاد دەكەین، بەم شێوەیەش، كەمترین ئاستی مووچەی مانگانەی فەرمانبەری كەرتی گشتی بۆ 15 هەزار لیرە بەرز دەكەینەوە.

ئەردۆغان باسی لەوەشكرد، بەردەوام دەبێت لە كاركردن بۆ زیادكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی وڵاتەكەی.

رۆژی یەكشەممە،14ی ئایار هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆكایەتیی توركیا بەڕێوەدەچێت، دۆخی ئابووریی ئەو وڵاتەش یەكێكە لە بابەتە سەرەكییەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا