نرخی کارەبای موەلیدەی ستییەکانی بۆ مانگی شوبات دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، نرخی کارەبای موەلیدەی ستییەکانی بۆ مانگی شوبات دیاریکرد، کە بریتییە لە 254 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی شوبات، کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە،” لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی (2) شوبات دیاریکرد، کە بریتییە لە 254 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی نرخی کازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە (شوبات ) بریتییە لە 254 دینار.

ڕوونیکردەوە، مانگى 1 (کانوونى دووەم ) نرخى کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان 270 دینار بوو، ئەوەش واتە نرخى کیلۆواتێک 16 دینار دابەزیووە.

جەختیکردەوە، پێویستیە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا