قوباد تاڵەبانی: لەسەرمانە بە چاوی رێزەوە سەیری پیشە و ئەرکی رۆژنامەگەری بکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی و یادی 126 ساڵەی دەرچوونی یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە22ی نیسان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، لەڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند،” ئەرکی حکومەت و دەسەڵاتی سیاسییە کێشە و کەموکوڕییەکانی بەردەم ئازادی کاری رۆژنامەگەری چارەسەر بکات، یاساکانی کاری رۆژنامەگەری و مافی دەستخستنی زانیاری وەک خۆی جێبەجێ بکات و گۆڕانکاری لە شێوازی مامەڵەکردنی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ رۆژنامەنووساندا بکات”.

دەقی پەیامەکە:

رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی و یادی 126 ساڵەی دەرچوونی یەکەمین رۆژنامەی کوردی لە هەموو رۆژنامەنووسان و میدیاکارانی کوردستان پیرۆزبێت.

لەم یادەدا و لە بڕوای تەواومەوە بە ئازادی رۆژنامەوانی و سەرجەم ئازادییەکانی تر، داواکارم هەم ئێمەی لە دەسەڵات و لایەنە سیاسییەکان و هەم خودی کەناڵەکانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسان بە دیدێکی رەخنەگرانەوە دۆخی ئێستای رۆژنامەگەریی کوردی هەڵبسەنگێنین. ئەرکی حکومەت و دەسەڵاتی سیاسییە کێشە و کەموکوڕییەکانی بەردەم ئازادی کاری رۆژنامەگەری چارەسەر بکات، یاساکانی کاری رۆژنامەگەری و مافی دەستخستنی زانیاری وەک خۆی جێبەجێ بکات و گۆڕانکاری لە شێوازی مامەڵەکردنی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ رۆژنامەنووساندا بکات.

لە بەرامبەریشدا کەناڵەکانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسانیش لەرێگەی پەرەپێدان بە توانا پیشەییەکانی خۆیان و پابەندبوونیان بە بەها باڵاکانی رۆژنامەگەری، ئاستی متمانە بە کاری رۆژنامەگەری لەناو کۆمەڵگادا بەرز بکەنەوە.

لەسەرمانە بە چاوی رێزەوە سەیری پیشە و ئەرکی رۆژنامەگەری بکەین و پارێزەری ئازادی کاری رۆژنامەگەری بین.

دووبارە پیرۆزبێت یادی رۆژنامەگەریی کوردی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا