هێزەکانی ئاسایش تۆمەتبارێک دەستگیردەکەن کە چەندین پێشینەی تاوانی هەبووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، تۆمەتبارێک دەستگیردەکات کە ( چوار ) ئۆتۆمبێلی دزیوە و تەقەی لەمەفرەزەکانی ئاسایش کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دوای چاودێری و بەدواداچوون لە رۆژی 14-4-2024 لە قەزای چەمچەماڵ، توانرا تۆمەتبارێکی داواکراوی هەڵاتوو لە یاسا، لەدایکبووی (2000) بەناوی(پ.ف.ح) دەستگیربکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبار چەندین پێشینەی تاوانی دزیکردنی ئۆتۆمبێل و هەڵکوتانە سەر هاوڵاتیان و سەرانە وەرگرتن و تەقەکردن لە مەفرەزەکانی ئاسایشی هەبووە و لەسەر ڕێگای (ناحیەی شۆڕش و سەنگاو و قەزای کەلار) بەزەبری چەک چەندین ئۆتۆمبێلی لەهاوڵاتیان سەندووە و بووەتە هۆی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان و ڕێبوارانی سنوورەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار و دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلەکان، سەرجەم ئۆتۆمبێلە دزراوەکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا ڕادەستی خاوەکانیان کرایەوە.

هێما بەوەشکراوە، لە ئێستادا تۆمەتبار بە ماددەکانی (443،441، 446) لە یاسای سزادان دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا