نەتەوەیەکگرتووەکان: ٥٢ هەزار فەڵەستینی بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە ئاوارەبوون

پۆڵەتیک پرێس

نوسینگەی کاروباری مرۆیی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ٥٢ هەزار فەڵەستینی ئاوارە بوون.

جینز لیرکی، وتەبێژ بەناوی نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ ی ئایاری ٢٠٢١ ڕایگەیاند، مێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە نزیکەی ٤٥٠ باڵەخانە و خانووی خاپور کردووە.

ئەو وتەبێژەی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی، ” بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە ١٣٢ باڵەخانە بەتەواوی خاپور بوون، ٣١٦ باڵەخانەش زیانی گەورەیان بەرکەوتووە کە لە نێوانیاندا شەش نەخۆشخانە و نۆ ناوەندی چارەسەری سەرەتایی پزیشکی هەن”.

جینز لیرکی پێشوازی لە بڕیاری ئیسرائیل بۆ کردنەوەی دەروازەیەک بۆ گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ غەززە کرد و داواشی کرد حکومەتی تەلئەبیب بەهەمان شێوە دەروازەکانی دیکەش بە ڕووی گەیاندنی هاوکارییەکاندا بکاتەوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا