كەجەكە: تۆڵەی هێرشەكەی زاخۆ لە توركیا دەكەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كەجەكە هێرشەكەی زاخۆی شەرمەزار كرد و داوای لە هێزە نێونەتەوەیی و هەرێمییەكان كرد، كە نەبنەهاوبەشی تاوانەكانی شەڕی توركیا كە بە خەونی نیوعوسمانییەوە لە هەرێمەكە خوێندەڕێژێت، دەشڵێت: ئێمە وەك بزووتنەوە و گەل بەڵێن دەدەین كە تۆڵەی ئەو هێرشە لە كۆماری توركیا بكەینەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆما جڤاكێن كوردستان- كەجەكە، بەیاننامەیەكی لەبارەی هێرشەكەی دوێنیی توركیا لە سنووری زاخۆ بڵاوكردەوە، كە تێیدا نۆ گەشتیار گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 20 ی دیكەش برینداربوون.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: دوێنێ دوانیوەڕۆ سوپای توركیا لە گوندی پەرەخی هەرێمی دەركاری زاخۆ بە تۆپ گەشتیارانی عەرەبی بۆردوومان كرد، لە بۆردوومانەكەدا كە لەلایەن سوپای توركیا ئەنجامدرا، نۆ گەشتیار گیانیان لەدەستدا و 23 كەسیش برینداربوون، لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا بە هۆی هێرشەكانی دەوڵەتی توركیاوە 28 مەدەنی بە بێ دادگایی و بە ناڕەوا كوژراون.

كەجەكە داواش لە گەل و دۆستانی كورد دەكات، كە لە دژی ئەو هێرشە جارێكی تر هەڵوێست و چالاكی خۆیان لە ئاستی هەرە رێكخراو و بەرز نیشان بدەن و دەڵێن: ئێمە ئەو مرۆڤانەی خۆمان كە شەهیدبوون بە رێزەوە بە بیردەهێنینەوە، هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازین، وەك بزوتنەوە و گەل بەڵێن دەدەین كە تۆڵەی ئەو هێرشە لە كۆماری توركیا بكەینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا