ئیسرائیل سوپای سوریا و پاسدارانی ئێرانی بۆردومان كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل سوپای سوریا و پاسدارانی ئێرانیان لەناوچەی سەفیرەی دەوروبەری حەلەب بۆردومانكردووە.

روانگەكە ئاشكرایكردووە، شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل، چەند پێگەیەكی سوپای سووریا و پاسدارانی ئێرانیان لە ناوچەی سەفیرە لە دەوروبەری شاری حەلەب بۆردومانكرد.

تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانی گیانی بڵاونەكراوەتەوە، تەنیا ئەوە دەركەوتووە، بەهۆی بۆردومانەكەەی ژمارەیەك كۆگای چەك و تەقەمەنی تەقیونەتەوە.

هاوكات، ئاژانسی سانای فەرمی حكومەتی سوریا بڵاویكردووەتەوە، شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل هێرشیان بۆ سەر سوپای سووریا ئەنجامدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا