سبەی نەوت بەسەر ئەم شوێنانەدا دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەی پێنجشەممە لە ماوەت و شارباژێر دەست بە دابەشکردنی نەوت بکرێت بەسەر هاوڵاتیاندا.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە لە ناحیەی ماوەت و ناوچەی شارباژێڕ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی نەوت و بۆ هەر 200 لیترێک 55 هەزار دینار وەردەگیرێت.

پێشتریش حکومەتی هەرێم رایگەیاند دەست دەکرێت بە دابەشکردنی نەوتی ماڵان و سەرەتاش لە ناوچە سارد و شاخاوییەکانەوە دەستپێدەکات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک