نرخی نەوت لەسەروو 85 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە8ی ئاب، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا لەسەروو 85 دۆلارەوەیە.

بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەری ئۆیڵ پرایز، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە  85 دۆلار و16 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 81 دۆلار و 82 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەدوای بڕیاری کۆمەڵێک لە وڵاتانی وەک عێراق، ڕوسیا، سعودیە، ئیمارات، جەزائێر، کوێت و عومان، لەبارەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت بەمەبەستی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و هاوسەنگی خواست و خستنەبازاڕ نرخی نەوت بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا