پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕۆژنامە بەریتانیەکان ئاشکرایان کرد، یەکێتی ئەوروپا پلانی هەیە نوێنەری دەپلۆماسی خۆی، بنێرێتەوە بۆ کابول، بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان بەهێز بکات.
لە مانگی ڕابردوودا، شاندێکی یەکێتی ئەوروپا چووە کابول، بۆ ئەوەی دڵنیابێتەوە لەوەی کە پێویستە نوێنەری خۆت بنێرێتەوە کابول لە ئەفغانستان یاخود نا.
دوای داخستنی زۆرێک لە باڵیۆزخانەی وڵاتانو کشانەوەی نوێنەرەکانیان لە ئەفغانستان، بزوتنەوەی تاڵیبان لە ماوەی ڕابردوودا داوای لە سەرجەم وڵاتان کرد کە نوێنەری خۆیان بۆ ئەو وڵاتە بنێرنەوەو دووبارە باڵیۆزخانە لەوێ بکەنەوە.
لە مانگی ئابی ڕابردوودا، بزوتنەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر تەواوی ویلایەتەکانی ئەفغانستاندا گرت، دەسەڵاتی لەو وڵاتە گرتە دەست و لە ئێستادا حکومەتی کاتی پێکهێناوە.