پەرلەمانی عێراق دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کوتلەی دەوڵەتی یاسا ئاشکرایکرد، وەرزی یاسادانانی یەکەمی دووەم ساڵی پەرلەمان ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دەستپێدەکات.

لەوبارەیەوە عارف حەمامی، ئەندامی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، یەکشەممەی داهاتوو پشووی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی پێدێت، پاشان ڕۆژی دووشەممە وەرزی یەکەمی یاسادانانی ساڵی دووەمی پەرلەمان دەستپێدەکات.

باسی لەوەش کرد، وەرزی نوێی یاسادانان تایبەت دەبێت بە خوێندنەوە و هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان و هەمواری یاسای خانەنشین و خوێندنەوە و هەمواری یاسای نەوت و غاز و زۆر یاسای دیکە کە پێویستیان بەوەیە خوێندنەوەیان بۆ بکرێت.

لە رۆژی 8ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق کەوتە پشووی یاسادانانەوە و ماوەی 30 ڕۆژی خایاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا