رووسیا: تۆڵەی سەربازە كوژراوەكانمان كردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رووسیا دەڵێت، تۆڵەی كوژرانی 89 سەربازمان كردووەتەوە و زیاتر لە 600 سەربازی ئۆكرانیمان لە دوو هێرشی جیادا كوشتووە.

رۆژی یەكشەممە 08-01-2023، وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، دوو هێرشی مووشەكی گەورەیان كردووەتە سەر دوو باڵەخانە لە رۆژهەلاتی ئۆكرانیا كە كرابوونە كامپی كاتی سەربازی و زیاتر لە 600 سەربازی ئۆكرانیان كوشتووە.

وەزارەتی بەرگریی ئۆكرانیا ئەم هێرشەی پشتڕاست نەكردووەتەوە، بەڵام سەرۆكی شارەوانیی كراماتۆرسك لە رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا رایگەیاند، هیچ كەسێك لە هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر چەند باڵەخانەیەك لە ناوچەكە نەكوژراوە.

رووسیا دەڵێت، هێرشەكەیان بۆ سەر كراماتۆرسك لە تۆڵەی ئەو هێرشەبوو كە سەرەتای ئەمساڵ سەربازانی رووسی لە شاری ماكیڤكا لە دۆنێتسك كردە ئامانج و 89 سەربازیان كوژراون، بەڵام بەرپرسانی ئۆكرانی دەڵێن، ژمارەی كوژراوەكانی رووسیا لەوە زیاترە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا