گەنجێك لە ئاودا خنكا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گەنجێكی تەمەن 21 ساڵی خەڵكی بەردەڕەش لە رووباری خازردا خنكا.

عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاكرێ رایگەیاند: گەنجەكە تەمەنی 21 ساڵە و ناوی محەمەد فەریق بووە.

گەنجەكە بۆ مەلەكردن چووەتە ناو رووبارەكەوە، عەقید ئیبراهیم فەریق دەڵێت، لە كاتێكدا خەریكبووە نقووم ببێت، خەڵك هەوڵیان داوە رزگاری بكەن، بەڵام بێ ئەنجام بووە.

وتیشی: هاووڵاتیان تەرمەكەیان دەرهێناوە و بۆ پزیشكی دادی ئاكرێیان گواستووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا