لە ساڵی داهاتوودا، نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری وزەی ڕوسیا پێشبینی دەکات، نرخی نەوت بۆ ساڵی داهاتوو بگاتە ئاستی ٥٠ – ٥٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

ئەلیکساندەر نۆڤاک، وەزیری وزەی ڕوسیا بە ئاژانسی rtی ڕاگەیاندووە؛ نرخی بەرمیلێک نەوت دەتوانێت بگاتە 65 دۆلار ، بەڵام بە جێگیری لە ساڵی داهاتوودا، پێدەچێت لەئاستی 50 – 55 دۆلاردا بێت .

ئەم پێشبینییەی وەزیری وزەی ڕوسیا، لەوەڵامی پرسیارێکدا هات سەبارەت بەئەگەری گەیشتنی نرخی نەوت بە 65 دۆلار، لەمیانی دانیشتنی ” ئایندەی وزە ” کە ڕۆژی هەینی لەکۆنگرەی جیهانی پیشەسازی لەهانۆڤەری ئەڵمانیا بەڕێوەچوو .

نۆڤاک، وتیشی ” نرخی مامناوەند بۆ هەر بەرمیلێک، ڕەنگە لەم ئاستەدا بێت ( 65 $ )، بەڵام خواستی بازاڕ بە نابەرابەری دەمێنێتەوە .

سەبارەت بەداواکاری نەوت لەمساڵدا، وەزیری وزەی ڕوسیا ڕایگەیاند؛ کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا وایکردووە، خواست بەئاستی 9 – 10 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکدا دابەزێنێت .

بە ڕای ئەلیکساندەر نۆڤاک، تا دێت وزە نوێبووەکان لەگەشەسەندندان و جیهان بەرەو وزەی نوێ هەنگاو دەنێ بۆیە ئەگەری گۆڕانکاری گەورەش لەئارادایە سەبارەت بەدۆخی بازاری وزەی جیهانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا