دەستەی گەشت و گوزار هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و گەشتیاران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم دەڵێت، پێویستە گەشتیاران و شاخەوانان بە وریاییەوە بچنە ئەو شوێنانەی تونێلی بەفری تێدایە، چونكە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە ئەگەری داڕمانی ئەو تونێلانە نزیكە و كارەساتی لێدەكەوێتەوە.

نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە هەندێك ناوچە و شاخەكانی هەرێمی كوردستان تا ئێستاش بەفر ماوە، لەوانەش تونێلە بەفرینەكانی پرژێ‌ و كانیەڕەش، بەهۆی ئەوەی ئەم تونێلانە سەرەنج راكێشن و گەشتیاران سەردانیان دەكەن و دەچنە ناو تونێلەكان.

باسی لەوەشكرد، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، بەشێك لە بەفرەكانی ناو ئەم تونێلانە دەتوێنەوە، یان هاووڵاتیان دەستكارییان دەكەن لەسەر و خوارووی تونێلەكە، لە ئەگەری داڕمانی تونێلەكان ئەو كەسانەی لە ناویدا دەبن بەژێرییەوە و ئاسان نیە دەربهێنرێنەوە.

روونیشیكردەوە، پێویستە گەشتیاران و ئەوانەی بۆ شاخەوانی دەچنە ناوچە شاخاوییەكان لەم ناوچانە ئاگاداربن و نەچنە ئەو شوێنانەی كە مەترسییان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا