پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مارک میڵی سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، “جەنگی ڕوسیا لە ئۆکرانیا زیاتر لە 200 هەزار کوژراو و برینداری هەردوو وڵاتی لێکەوتووەتەوە”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە مارک میڵی ئاماژەی بەوەکرد، هیوامان بەوەیە هەردوولا دانوستان بکەن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، چونکە بردنەوەی سەربازی نە بۆ ڕوسیا نە بۆ ئۆکرانیا مسۆگەر نییە و بەدینایەت.
ئەم قسانەی جەنەراڵە ئەمریکییەکە دوای ئەوەدێت ڕوسیا داوای لە هێزەکانی کرد لە شاری خیرسۆنی باشوری ئۆکرانیا بکشێنەوە، هەرچەندە ئۆکرانیا دەڵێت، ڕێیتێناچێت سوپای ڕوسیا بەبێ کوشتار ئەو شارە ستراتیژییە جێبهێڵێت.