پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای کەرکوک- سلێمانی ڕوویدا و چوار قوربانی لێکەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە7ی شوبات، ڕووداوێکی وەرگەڕان لەنزیک چیمەن لەسەر ڕێگای کەرکوک- سلێمانی ڕوویدا و بەهۆیەوە چوار کەس بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ڕووداوەکەدا سێ کەس برینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.
هاوکات، زیانێکی ماددی زۆری لێکەوتووەوە و ئۆتۆمبێلەکەش بەتەواوی سووتاوە.