بە ئامادەبوونی پارتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكرد كە تایبەتە بە سوێندخواردنی ئەو پەرلەمانتارانەی لە شوێنی پەرلەمانتارانی دەستلەكاركێشاوەی سەدر دەبنە ئەندام.

فراكسیۆنەكانی یەكێتی و یەكگرتوو و نەوەی نوێ‌ و لە سوننەكانیش هاوپەیمانی سیادە بەشداری دانیشتنەكەیان كردووە.

هاوكات فراكسیۆنی پارتی دیموكرات كە پێشتر لەگەڵ سەدریەكان و سوننەكان هاوپەیمانی رزگاری نیشتمانیان پێكهێنا ، بەشداری دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراقی كردووە.

د. بڕیار رەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا بڕیاربوو 72 ئەندامی نوێی پەرلەمان سوێندی یاسای بخۆن بەڵام نۆ لەو ئەندامانە ئامادەی دانیشتنەكەی پەرلەمان نەبوون.

رۆژی 12ی حوزەیرانی 2022، موقتەدا سەدر لە نامەیەکدا کە ئاراستەی حەسەن عەزاری، سەرۆکی فراکسیۆنی سەدری کرد، داوای لێکرد نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی فراکسیۆنەکە رادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکات. دواتر 73 پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنەکە بە کۆمەڵ دەستیان لەکارکێشایەوە، ئەوەش وەکو ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ئەو بنبەستە سیاسییەی لە عێراق هەیە و هەڵنەبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکنەهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا