یەكێتی: داهاتی سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ حكومەت

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، داهاتی سلێمانی بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە و تەنها لە مانگی ڕابردوودا 153 ملیار دینار داهاتی سلێمانی گەڕاوەتەوە بۆ حكومەت و ئەگەر تەنها داهاتی نەوت بە دروستی و شەفافی كۆبكرێتەوە كە ناكرێتەوە، بە زیادەوە بەشی مووچە دەكات.

لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: وەك فراكسیۆنی یەكێتی پێداگری لە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكەن و لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران تەواو نایاساییە و ئەگەر تەنها داهاتی نەوت بە دروستی و شەفاف كۆبكرێتەوە كە ناكرێتەوە، بە زیادەوە بەشی مووچە دەكات.

لە وەڵامی لێدوانی هەندێك لە پەرلەمانتارانی پارتی كە وتویانە داهاتی سلێمانی ناگەڕێتەوە بۆ حكومەت وتی: داهاتی سلێمانی بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە و تەنها لە مانگی ڕابردوودا 153 ملیار دینار گەڕاوەتەوە بۆ حكومەت.

باسی لەوەشكرد كە دەوازەی باشماخ بەستراوەتەوە بە سیستمی ئەلكترۆنی حكومەت لەكاتێكدا دەروازەی ئیبرایم خەلیل نەبەستراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا