نرخی نەوت بۆ سەروو 73 دۆلار بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە بەشێوەیەکی بەرچاو نرخی نەوت دابەزی، ئەمڕۆ سێشەممە جارێکی دیکە نرخەکەی بەرزبووەوە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 73 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 68 دۆلار و 77 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ نرخەکانی نەوت زیاتر لە سێ دۆلار دابەزین و هۆکاری سەرەکیش دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی چالاکییەکانی چین و پاشەکشەی ئابووری لەسەر ئاستی جیهان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا