دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەندامێتی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی كوردستان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ ئەندامیەتی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم كردەوە كە لە 5 ی نیسان دەستپێدەكات و لە 15 ی نیسان كۆتایی دێت.

بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی پەرلەمانی كوردستان بۆ دیاریكردنی سیڤی كاندیدان رایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەكەیان كۆبووەتەوە و بڕیاریداوە لە5 تاوەكو 15ی نیسان سیڤی ئەو كاندیدانە وەربگیرێت كە دەیانەوێت خۆیان بۆ ئەنجومەنی كۆمسیاران كاندید بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی رێككەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان، حزبەكان سەرپشكن لە گۆڕینی نوێنەرەكانیان لە ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم یاخود متمانە پێدانەوەیان بۆ خولێكی دیكە.

ئەندامەكەی لیژنەی پەرلەمان بۆ دیاریكردنی سیڤی كاندیدان وتیشی، بەڵام دوو كورسی پارتی لە ئەنجومەنی كۆمسیاران چۆڵبوون و پەرلەمان دەنگ لەسەر دوو كەسی نوێ بۆ پڕكردنەوەی شوێنەكانیان دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا