بەوێنە.. پیاوێک ژمارەیەکی لە گینس بۆ بەشداریکردنی لە زۆرترین مۆندیالدا بەدەستهێنا

پۆڵەتیک پرێس

پیاوێکی بەرازیلی تەمەن 75 ساڵ ژمارەیەکەی لە کتێبی گینس وەک بەشداریکردنی لە زۆرترین جامی جیهانی فیفا تۆمارکرد.

دانیال سبروزی خەڵکی تاوبێتی ساو پائۆلۆ لەساڵی 1978 لە ئەرجەنتین بەشداری یەکەم جامی جیهانی کرد و جامی جیهانی ئەمساڵیش لە قەتەر بوو تائێستا کۆی ئەو خولانەی کە ئامادەبووە 11 بووە.

Dearborn | A Brazilian set a world record...attended 11 World Cups!

سبروزی لەژیانی خۆیدا بەشداریکردنی لە جامە جیهانییەکاندا بۆ گینس باس دەکات و ئاماژەی بەوەشدا خواستێکی زۆری بۆ تۆپی پێ و ناسینی کلتوورە جیاوازەکانی جیهان هەیە، پیاوەکە ئەوەشی وت پلان دادەنێت بۆ شکاندنی ژمارە پێوانەییەکەی بە بەشداریکردنی لە جامی جیهانی 2026دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا