کارەساتێکی نامۆ لە نێوان ئۆتومبێل و فڕۆکەیەک دا

پۆڵەتیک پرێس

کامێراکانی چاودێری ڕووداوێکی نامۆیان تۆمار کرد، لە نێوان ئۆتومبیل و فڕۆکەیەکدا لە شەقامەکانی فلۆریدا.

لەسەر یەکێک لە شەقامەکانی میامی فرۆکەیەک کەوتە خوارەو، کەوت بەسەر پاسێکدا، لە گرتە ڤیدیۆی کامێراکەدا ساتی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە تۆامر کراوە، دواتر ئاگرکەوتنەوە دروست بووە.

کارەساتەکە بووە هۆی مردنی دوو سەرنشینی فرۆکەکەو، لە ئۆتومبیلەکەش دا دایکەکەو منداڵەکە بە سەختی بریندار بوون

ڕزگرکردنی دایک و کوڕەکە لە لایەن تیمەکانی ئاگر کوژێنەوەوە سەخت بوو، بە هۆی ئەوەی ئاگرێکی زۆریان لە دەور بوو، بەپێی بڵاو کراوەکانیش فڕۆکەکە پاش چەند خولەکێک لە فڕینی لە نزیک فڕۆکە خانەی نۆرس بێری کەوتۆتە خوارەوە.

یەکێک لە شایەتحاڵەکانی ڕووداوەکەش، دەڵێ کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە دەنگەکەی وەک، دەنگی تەقینەوەی بۆمبێکی گەورە بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا