پزیشکێک بە شێوەیەکی نامۆ وێنە دەکێشێت

پۆڵەتیک پرێس

محمد سامی پزیشکێکی میسریە، لە تەمەنێکی بچوکەوە حەز و خولیای هونەری هەبووە، سەرەرای تەواوکردنی بەشی دەرمانسازی، توانیویەتی گەشە بە دنیا بچوکە هونرەیەکەشی بدات.

ڕۆژانە چەند کاتژمێرێک، لە ناو کەل و پەلەکانیدا بەسەر دەبات لە کاتی کارکردنیدا زیاتر ماڵێکی کۆن دروست دەکات  کە دەگەرێتەوە بۆ پەنجاکان، یاخود درگایەکی کۆنی ساڵی شەستەکان، یاخود کەل و پەلی ئاسنگەری و ئوتومبێل و ئاسمان و جۆرەها شتیتر.

یەکێک لە لایەنە سەرنج ڕاکێشەکانی کارەکەی ئەوەیە، قەبارەی هەرکارەکی هێندەی دەستێک دەبێت، سامی دەڵێت ماوەیەکی زۆر کاری لە دەرمانسازیدا کردووەە، بەڵام لەبەر خۆشەویستی بۆ هونەر نەیتوانیوە لە هونەرەکەی دوور کەوێتەوە لە مناڵیەوە حەز و خولیاکانی پراکتیک کردووە.

ئەو پزیشکە ئاماژە بەوە دەدات لە ڕێگەی فەیسبوکەوە کارە هونریەکانی بڵاو کردۆتەوە، خەڵکێکی زۆر سەرسام بوو بە کارەکانی داوای لێکراوە ۆرک شۆپ ئەنجام بدا، بۆ فێرکردنی خەڵک بەو هونەرە بچوک کراوەیەی خۆی، وتی کە ۆرک شۆپی ئۆنلاینم بە خۆڕایی ئەنجام داوە.

لە کۆتایشدا دەڵێت، بەرهەمەکانم بۆ فرۆشتن نین، هەر یەکەیان و چیرۆکەکی تایبەتی خۆیان هەیە قازانجێکی خودی هونەریە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا